له‌سه‌رده‌مى زێڕينى پێغه‌مبه‌رى خودادا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت)هه‌موو مهاجر و ئه‌نصار و باقى ئيمانداران يه‌ك سه‌ركرده‌و يه‌ك باره‌گا و يه‌ك مه‌به‌ست و يه‌ك مه‌رجه‌ع بوون, ئايه‌ته‌كانى قورئان دائه‌به‌زيه‌ لايان و پێغه‌مبه‌ريش (درودى خواى له‌ سه‌ر) به‌ گوفتار و به‌ كردار ئاڕاسته‌ى ئه‌كردين و كێشه‌ى ته‌فره‌قه‌ و ڕاى جياوازى ناوخۆىيان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تحديات و پيلانه‌ گه‌ورانه‌ى كافران و مونافيقان و بوونى دوو ده‌وڵه‌تى زلهێز. كارى ئيمانداران زۆر به‌ره‌و پێش ئه‌ڕۆى تا سه‌رنجام ده‌وڵه‌تى مه‌دينه‌ى پڕ له‌ عه‌داله‌ت و ئازادى دروست بوو وه‌ سه‌رده‌مى خه‌ليفه‌ ئه‌بوبه‌كر و عمر (رض)درێژه‌ پێده‌رو ته‌واو كارى ئه‌و پرۆژه‌ پيرۆزه‌ بوو به‌ڵام له‌ سه‌رده‌مى خه‌ليفه‌ عثمانه‌وه‌ (رض) فيتنه‌ى ناوخۆى په‌يدا بوو به‌هۆى بۆچونى جياواز و كۆنه‌بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و قه‌بووڵى ڕاى جياواز به‌ شێوه‌يه‌ زيان ئه‌گه‌يه‌نێ به‌ به‌ژه‌وه‌ندى گشتى ده‌وڵه‌ت و موسوڵمانان,توشى چه‌نده‌ شكستى ناوخۆى بوون و پێشێل كردنى مافه‌كان ڕوويدا,ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌رده‌وام بوو هه‌تا كۆتايى به‌ده‌ستچونى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش هات و ئيسلامييه‌كان شياوى قباده‌ى خه‌ڵكيان له‌ده‌ستدا , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ زۆر داواى كردووه‌ كه‌ خۆتان بپارێزن له‌ ته‌فره‌قه‌ و نزاع و كێشه‌ى ناوخۆيى و به‌ تايبه‌ت خوێن ڕشتن.


جا ئێستا سوپاس بۆ خوا له‌م چه‌ن ساڵه‌ى دواييدا ئيسلامى گشتى دروست بووه‌ له‌ جيهان و له‌ناوچه‌ى خۆشمانا , له‌ شێوازى چه‌نده‌ها حيزب و لايه‌نى ئيسلامى و مه‌داريسى فكرى جياواز , كه‌ ئايينه‌كه‌مان قه‌بووڵى زۆرێك له‌و ڕا جياوازانه‌ ئه‌كات له‌ بوارى فكرى و حركى و فيقهيه‌وه‌ به‌مه‌رجێ نه‌گاته‌ ئاستى «ته‌فره‌قه‌« و دينى جياواز كه‌ئه‌وه‌ صيفه‌تى (مشركانه) (وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ) هه‌وڵ بده‌ين هه‌موان يه‌ك دينمان هه‌بێت و يه‌ك باره‌گامان هه‌بێت كه‌ مزگه‌ته‌ هه‌ر يه‌كێ هاته‌ مزگه‌وت براو خوشكى تۆيه‌ ڕقت لێى بێت بۆ قيامه‌تت خه‌ته‌ره‌و گوناهباريه‌, با دڵه‌كان بكه‌ينه‌ يه‌ك و بوونى حيزب و بۆچونى جياواز و باره‌گاى حيزبى بچوكى جياواز نه‌بێته‌ هۆى لاوازى هێز و گه‌يشتن به‌ مه‌يتى گه‌وره‌مان كه‌ ڕازى كردنى خواى گه‌وره‌ و دروست كردنى ده‌وڵه‌تێ كه‌ هه‌موو ميلله‌ت دڵيان پێى خۆش بێت كه‌ عه‌داله‌ت پياده‌ ئه‌كات و ياسا تيايدا سه‌روه‌ر ئه‌بێت و مافه‌كان دابين ئه‌بن و (جوع و خوف ) نايه‌ڵێ,له‌ پێناوى ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌ پيرۆزه‌دا ئه‌بێت چه‌نده‌ها به‌رژه‌وه‌ندى نه‌فسى و شه‌خصى وازلێ بهێنرێ و ئه‌م ئايه‌ته‌ بكه‌ينه‌ به‌رنامه‌مان {وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى. فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى} ئه‌گينا مێژوو ڕه‌حم ناكات و (وقفوهم انهم مسؤلون)چاوه‌ڕێمان ئه‌كات و له‌ ڕۆژي دواييدا خه‌سارۆمه‌ندى توشمان ئه‌بێت, كه‌وابو برايينه‌ ئيمانه‌كه‌ ئه‌سڵه‌ و مزگه‌وت باره‌گاى هه‌موومانه‌ و باره‌گا حيزبيه‌كان ئه‌بێت ته‌واوكارى مزگه‌وتمان بێت و دڵ و ده‌م به‌ره‌و يه‌كبوون بچێت.